تێنسی ئۆڵمپیاد.. شیفاتیک گەیشتە قۆناغی دووەم و سارە ئیرانی ماڵئاوایی کرد

AM:11:30:24/07/2021

560 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە تێنسی ئۆڵمپیاد ئیگا شیفاتیک لەمونا بارتیلی بردەوە و گەیشتە قۆناغی دووەم، سارە ئیرانیش ماڵئاوایی کرد.

لە قۆناغی یەکەمی یارییەکانی تێنسی ئۆڵمپیاد لەسەر ئاستی کچان، ئیگا شیفاتیکی پۆڵەندی بەرامبەر مونا بارتێلی ئەڵمانی یاری کرد.

شیفاتیک بە ئاسانی و بە تەنیا کاتژمێرێک و هەشت خولەک یاریەکەی لە بارتێل بردەوە، خاڵەکانی هەردوو کۆمەڵەکەش شەش بە دوو گێم بوون.

لە یارییەکانی تردا، سارە ئیرانی ئیتاڵی لە ئەنجامێکی چاوەڕوان نەکراودا بە دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر شکستی هێنا بە پایلۆشینکۆڤای ڕووسی، ماریا ساکاری یۆنانیش لە بە ئەنجامی دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر لە ئانێت کۆنتاڤیتی ئستۆنی بردەوە.

باربۆرا کریچکۆڤای چیکی یاریەکەی بە بردنەوە بۆ هەژمارکرا دوای ئەوەی ڕکابەرەکەی کە زارینا دیاز بوو بە هۆی پێکانەوە کشایەوە لە یاریەکە.

بەم ئەنجامانە، شیفتایک و پایلۆشینکۆڤا و ماریا سکاری و کریچکۆڤا سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی دووەمی پاڵەوانیەتیەکە بەدەستهێنا.

خ . ک