بالەی ئۆڵمپیاد.. بەرازیل بردیەوە و ئەرجەنتین دۆڕا

AM:11:09:24/07/2021

448 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە بالەی ئۆڵمپیاد بەرازیل و ئیتاڵیا بردنەوەیان بەدەستهێنا و ئەرجەنتین بە روسیا دۆڕا.

لە دەستپێکی یارییەکانی بالەی ئۆڵمپیاد و لەسەر ئاستی کوڕانی کۆمەڵەی دووەم، هەڵبژاردەی بەرازیلی پاڵەوانی ئۆڵمپیادی پێشوو بەرامبەر هەڵبژاردەی تونس یاریکرد.

بەرازیل بە ئاسانی و بە سێ گێمی بێوەڵام یاریەکەی لە سوودی خۆی کۆتایی پێهێنا، خاڵی گێمەکانیش 25 بە 22، 25 20 ، 25 بە 15 خاڵ بوون.

لە یارییەکی تری هەمان کۆمەڵەدا، هەڵبژاردەی رووسیا بە سێ گێم بەرامبەر بە گێمێک بردنەوەی بەسەر ئەرجەنتین بەدەستهێنا.

لە کۆمەڵەی یەکەمیشدا، هەڵبژاردەی ئیتاڵیا لە یارییەکی بەهێزدا رووبەڕووی کەنەدا بوەوە و بە سێ گێم بەرامبەر بە دوو گێم یاریەکەی لێبردەوە.

خ . ک