بایرن 100 ملیۆن یۆرۆ لە پێناو گواستنەوەی فێرتز خەرجدەکات

PM:01:13:27/04/2024

1848 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بایرن ئامادەیە 100 ملیۆن یۆرۆ لە پێناو گواستنەوەی فێرتز خەرجبکات بەو مەرجەی یاریزانەکە رازیبێت.

لە ماوەی رابردوودا، رۆژنامەکانی جیهان باسیان لەوە کرد کە چەندین یانەی گەورەی ئەوروپا بەتایبەت یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی هەوڵی گواستنەوەی فلۆریان فێرتزی ئەستێرەی یانەی بایەر لیڤەرکوزن دەدەن.

لە نوێترین پێشهاتدا، فلۆریان بلیتێنبێرگی رۆژنامەنوسی تۆڕی سکای سپۆرت رایگەیاند، یانە باڤاریەکە بە هەموو شێوەیەک ئامادەن ئەو یاریزانە بگوازنەوە سەرەڕای نرخە زۆرەکەی.

ئەو رۆژنامەنوسە دوپاتیکردووەتەوە، بەرپرسانی بایرن میونشن دەرگایاکن بەڕووی ئەو یاریزانەدا کراوەیە ئەگەر بیەوێت پەیوەندیان پێوە بکات و ئامادەشن بڕی 100 ملیۆن یۆرۆ لە پەلکێش کردنیدا خەرجبکەن.

دەشڵێت، هەرچەندە یانە ئەڵمانیەکە هیچ کاتێک ئامادەنین پارەی زۆر لە گواستنەوەی یاریزاندا خەرجبکەن بەڵام هاوینی رابردوو بۆ یەکەمجار لە مێژوویاندا گرێبەستێکی 100 ملیۆن یۆرۆییان ئەنجامدا ئەویش لەپێناو هاری کەین بوو.

رونیشیکردەوە، ئۆلی هۆنێسی سەرۆکی یانەی بایرن میونشن پێی راگەیاندوە، جاریک ئەو پارەیان خەرجکردووە لە توانایاندایە بۆ دووەمجار لە پێناو ئەستێرەیەکی ئەڵمانیدا هەمار کار ئەنجامبدەن.

خ . ک