AM:10:50:27/04/2024
76 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامی مەدرید سابالێنکا بردنەوەی بەسەر لینێتی بەدەستهێنا و کریچکۆڤا بە
کریستیان دۆڕا.
لەسەر ئاستی کچانی جامی مەدرید بۆ تێنسی سەرزەوی، ئارینا سابالێنکای
بیلاڕوسی بەرامبەر مایدا لینیتی پۆڵەندی یاریکرد.
یاریەکە کێبڕکێیەکی بەهێزی بەخۆوە بینی و کۆمەڵەی یەکەم بە ئەنجامی شەش بە
چوار گێم لە سوودی سابالێنکا کۆتاییهات بەڵام لینێتی بە بردنەوەی کۆمەڵەی دووەم
ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە.
لە کۆمەڵەی سێیەم و یەکلاکەرەوەدا، سابالێنکا باشتر بینرا و بە ئەنجامی شەش
بە سێ گێم لە سوودی خۆی کۆتاییپێهێنا، سەرەنجام دوای دوو کاتژمێر و 12 خولەک
یاریەکەی بە دوو کۆمەڵە بەرامبەر کۆمەڵەیەک بردەوە و گەیشتە قۆناغی سێیەم.
لە یارییەکانی تریشدا، کارۆلین گارسیای فەرەنسی رووبەڕووی وانگی چینی
بووەوە و بە دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر بردنەوەی ەبسەردا بەدەستهێنا و گەیشتە هەمان
قۆناغ.
باربۆرا کریچکۆڤای چیکی لە ئەنجامێکی چاوەڕوان نەکراودا شکستیهێنا بەرامبەر
کریستیانی رۆمانی و ماڵئاواییکرد، برۆنزێتی ئیتاڵیش بە رایباکینازی کازاخستانی
دۆڕا.
خ . ک