PM:01:48:19/04/2024
84 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامی بەرشەلۆنە تیستیپاس بە دوو کۆمەڵەی بێوەڵام شکستی بە باینا هێنا و
ئیچڤێری و ماسپەر روودیش بردیانەوە.
لە یارییەکانی قۆناغی سێیەمی جامی بەرشەلۆنە، ستیڤانۆس تیستیپاسی یۆنانی
روبەڕووی رۆبێرتۆ کاربالێس باینای ئیسپانی بوەوە.
لە کۆمەڵەی یەکەم یاریزانە یۆنانییەکە باشتر بینرا و پاش کێبڕکێیەکی تووند
توانی بردنەوە بەدەستبهێنێت بە حەوت گێم بەرامبەر بە پێنج گێم، لە کۆمەڵەی چاوەڕێدەکرا
باینا هەوڵی یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە بدات بەڵام بەباشی دەرنەکەووت و تیستیپاس
ئەم کۆمەڵەیەشی بە شەش گێم بەرامبەر بە سێ بردەوە و کۆتایی بە یارییەکە هێنا.
بەم ئەنجامەش ستیڤانۆس تیستیپاس گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتایی و کاربالێس
باینای ماڵئاوایکرد.
لە یارییەکانی تریشدا، کاسپەر روودی نەرویجی بە دوو کۆمەڵەی بێوەڵام شکستی
بە تۆمپسۆنی ئوسترالی هێنا و ئیچڤێری ئەرجەنتینی بە دوو کۆمەڵە بەرامبەر بە
کۆمەڵەیەک لە ناکاشیمای ئەمریکی بردەوە، ئەلێکس دی مینۆری ئوسترالی بە ئارسەر
فێڵسی فەرەنسی دۆڕا.