PM:01:02:19/04/2024
60 جار خوێندراوەتەوە
+
-
نۆرێس لە پێشەنگی پاڵاوتنی فۆرمولا وەنی چیندا بوو، لە کۆتا قۆناغیشدا
شۆفێری یەکەم دەبێت.
پێشبڕکێی خەڵاتی گەورەی فۆرمولا وەنی چین بەردەوامی هەیە و لە کۆتا قۆناغی
پاڵاوتنەکاندا، لاندۆ نۆریسی بەڕیتاینی لە تیمی ماکلارێن لە پلەی یەکەمی
پاڵاوتنەکاندا بوو.
نۆرێس ماوەی پێشبڕکێی کۆتا قۆناغی پاڵاوتنەکانی بە یەک خولەک و 57 چرکە و
لە هەزاردا 940 چکر بڕی بە جیاوازی دوو چرەکە لەگەڵ لویس هامیلتۆنی بەڕیتانی.
هەریەکە لە فێرناندۆ ئەلۆنسۆی ئیسپانی لە تیمی ئاستۆن مارتن و ماکس
ڤێرستاپن لە تیمی رێد بول و کارلۆس ساینز و سێریجۆ پێرێز لە پلەکانی سێیەم تا
شەشەمی قۆناغەکەدا بوون.
بڕیارە لە کۆتا قۆناغی پێشبڕکێکە و بردنەوەی خەڵاتەکەدا نۆرێس شۆفێری یەکەم
بێت و هەریەکە لە هامیلتۆن شؤفێری دووەم و ئەلۆنسۆ شۆفێری سێیەم دەبن.
خ . ک