بەرشەلۆنە سزا درا

PM:08:43:18/04/2024

504 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یوفا سزای بەرشەلۆنەی دا بە یاریکردنی یەک یاری بەبێ هاندەر و 32 هەزار یۆرۆ.

لیژنەی تانەدانی یوفا چەند سزایەکی بەسەر یانەی بەرشەلۆنەدا پەسەندکرد کە بە کۆی گشتی بڕی پێبژاردنە داراییەکان بریتییە لە 32 هەزار یۆرۆ، ئەمەش لە ئەنجامی هەڵسوکەوتی بەشێک لە هاندەرانی یانەکە بەرامبەر پاریس سانجێرمان لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ.

سزایەکی تری یانەکە بریتی بوو لە قەدەغەکردنی فرۆشتنی بلیت بە هاندەرانی یانە کەتەلۆنییەکە وەک میوان بۆ یەک یاری، بەڵام جێبەجێکردنی ئەم سزایە بۆ ماوەی ساڵێک بەشێوەیەکی کاتی ڕاگیرا.

ئەم سزایانە لە ئەنجامی هەڵسوکەوتی نەشیاو لەلایەن هاندەرانی بەرشەلۆنە لە کاتی یاری یانەکە و پاریس سەپێندرا کە لە یاریگای پارک دی پرینس تایبەت بە یانە پاریسیەکە بەڕێوەچوو، کە تیایدا یاری ئاگرینیان بەکارهێنا و هەڵسوکەوتی ڕەگەزپەرستانەیان ئەنجامدا.