ئایا کارڤاخال و ڤیینیسیۆس لە کلاسیکۆ بەشداری دەکەن؟

PM:02:33:18/04/2024

336 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڤینیسیۆس و کارڤاخال پێکانیان نییە و لە کلاسیکۆش بەرامبەربەرشەلۆنە بێ کێشە ئامادە دەبن .

لە یارییەکەی شەوی رابردوو، کە تیایدا ریاڵ مەدرید بە لێدانی یەکلایکەرەوە شکستی بە مان سیتی هێنا ڤینیسیۆس جونیرۆر و دانی کارڤاخال بەهۆی ئازارەوە یاریگایان جێهێشت.

یارییەکە 120 خولەکی خایاند و یاریزانان هیلاک بوون، بەو هۆیەشەوە ڤینی لە خولەکی 102 یارگای جێهێشت و ڤاسکێز هاتە جێگای، بە هەمان شێوە کارڤاخالیش یارییەکەی پێ تەواو نەکراو و لە خولەکی 110 ئیدەر میلیتاو هاتە شوێنی.

جۆنیۆر و دانی گومانی پێکانیان لێ دەکرا لەبەر ئەوەی بە شێوەیەکی نا ئاسای گۆڕانکاریان پێکرا و بە تەواوی هەست بە ئازاریان دەکرا.

لای خۆیەوە تۆڕی ریلیڤۆ دوپاتیکردووەتەوە، دوو یاریزانە ناوبراوەکە تەنیا هەستیان بە ئازار کردووە و بەهۆی ماندویەتییەوە و ماسولکەکانیان شەکەت بووە ئەگەر نا هیچ کێشەیەکیان نییە و بۆ کلاسیکۆ ئامادە دەبن.

بریارە کلاسیکۆی خولی ئیسپانیا لە 21ی ئەم مانگە لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ لە نیوان ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە ئەنجام بدرێت.