تۆخێل: شایەنی سەرکەوتن بووین

AM:11:46:18/04/2024

212 جار خوێندراوەتەوە

+ -

تۆخێل پێی وایە شایەنی سەرکەوتن بوون و گەیشتن بە قۆناغی پێش کۆتایی هەنگاوێکی گەورەیە.

تۆماس تۆخێل راهێنەری بایرن میونشن دڵخۆشییەکی زۆری خۆی راگەیاند بەهۆی بردنەوەیان لە ئارسناڵ و نەیشاردەوە کە، سەرکەوتنیان بۆ ئەو مانایەکی زۆری هەیە و گەیشتن بە قۆناغی پێش کۆتایی هەنگاوێکی گەورەیە.

تۆخێل وتی: یارییەکی چێژ بەخش بوو، تایمی یەکەم وەک یاری شەترەنج بوو لەلایەن هەردوو تیپەوە، لە تایمی دووەمدا ئاستێکی زۆر بەهێزمان پێشکەش کرد و کارەکتەری و بوێریمان نیشان دا، بۆیە شایەنی سەرکەوتن بووین.

ئاماژەی بەوەکرد، لە نێوان گێمەکان زۆری قسە لەسەر تایمی یەکەم نەکردووە، بەڵک و تەنیا پێی وتوون کە توانای خۆیان پیشانبدەن و هەندێک شتیشی بۆ روونکردوونەتەوە.

دەشڵێت: زۆر شانازی بە لایمەرەوە دەکەم، بە ئۆدیگاردەوە چەسپابوو، کیمیچیش نا ئاساییە و نەسیسریش تایبەت بوو وە ئاستێکی نایابی پێشکەش کرد.