جامی بەرشەلۆنە.. ئیڤانز بە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو ماڵئاواییکرد

AM:10:53:16/04/2024

124 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی بەرشەلۆنە ئیڤانز بە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو بەرامبەر ناکاسیما ماڵئاواییکرد.

لە یارییەکانی قۆناغی یەکەمی جامی بەرشەلۆنە بۆ تێنسی سەرزەوی، دانێل ئیڤانزی بەڕیتانی بەرامبەر براندۆن ناکاسیمای ئەمریکی یاریکرد.

لە سەرەتای یاریەکەوە ناکاسیما بە ئاستێکی بەرزەوە دەرکەوت و سەرەنجام دوای دوو کاتژمێر و 11 خولەک بە ئەنجامی دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر یاریەکەی بردەوە، خاڵی کۆمەڵەکانیش حەوت بە شەش، شەش بە دوو گێم بوون.

لە یارییەکانی تریشدا، رۆبێرتۆ باوتێستا ئاگۆتی ئیسپانی رووبەڕووی رۆمان سفیۆلینی روسی بووەوە و بە دوو کۆەمڵەی بێبەرامبەر بردنەوەی بەسەردا بەدەستهێنا.

بەو ئەنجامانە، هەریەکە لە ئیڤانز و باوتێستا ئاگۆت گەیشتە قۆناغی دووەمی پاڵەوانێتییەکە، ناکاسیما و سفیۆلن ماڵئاواییانکرد.

خ . ک