AM:11:33:13/04/2024
96 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامی مۆنتی کارلۆ سینەر و جۆکۆڤیچ و کاسپەر رود گەیشتنە قۆناغی پێش
کۆتایی و خاشانۆڤ ماڵئاواییکرد.
لە قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی مۆنتی کارلۆ بۆ تێنسی سەرزەوی، یانیک سینەری
ئیتاڵی بەرامبەر هولگەر رۆنی دانیمارکی یاریکرد.
لە کۆمەڵەی یەکەمدا سینەر باشتر بینرا و بە ئەنجامی شەش بە چوار گێم لە
سوودی خۆی کۆتایی پێهێنا بەڵام هولگەر رۆن بە بردنەوەی کۆمەڵەی دووەم ئەنجامەکەی
یەکسانکردەوە.
لە کۆمەڵەی سێیەم و یەکلاکەرەوەدا، سینەر ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد و بە
ئەنجامی شەش بە سێ گێم لە سوودی خۆی کۆتایی پێهێنا، سەرەنجام دوای دوو کاتژمێر و
41 خولەک یاریەکەی بە ئەنجامی دوو کۆمەڵە بەرامبەر کۆمەڵەیەک بردەوە.
لە هەمان قۆناغ، نۆڤاک جۆکۆڤیچی سڕبی رووبەڕووی دی مینۆری ئوسترالی بووەوە
و بە ئاسانی و بە دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر بردنەوەی بەسەردا بەدەستهێنا، خاشانۆڤ و
هۆمبێرت بە تیستیپاس و کاسپەر روود دۆڕان.
هەریەکە لە سینەر و جۆکۆڤیچ و کاسپەر روس و تیستیپاس سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی
پێش کۆتایی مسۆگەر کرد، خاشانۆڤ و دی مینۆر و هولگەر رۆن ماڵئاواییانکرد.
خ . ک