باسکەی ئەوروپا.. بەرشەلۆنە بەرامبەر لیۆن تووشی شکستهات

AM:09:15:13/04/2024

80 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە باسکەی ئەوروپا بەرشەلۆنە بەرامبەر لیۆن تووشی شکستهات و ئۆلۆمپیاکۆس لە فەنارباخچەی بردەوە.

لە درێژەی یارییەکانی خولی باسکەی ئەوروپا، یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی لیۆن فلۆریانی فەرەنسی.

لە دوو تایمی یەکەمدا، یاریزانانی بەرشەلۆنە باشتر بینران و توانیان بە ئەنجامی 42 بە 38 خاڵ پێشبکەون.

بەڵام لە دوو تایمی کۆتاییدا، خاوەن یاریگا گەڕانەوە کەشی یاریەکە و سەرەنجام یاریەکەیان بە جیاوازی چوار خاڵ و بە ئەنجامی 76 بە 72 خاڵ بردەوە.

لە یارییەکانی تریشدا، یانەی ئۆلۆمپیاکۆسی یۆنانی رووبەڕووی فەنارباخچەی تورکی بووەوە و بە جیاوازی سێ خاڵ بردنەوەی بەسەردا بەدەستهێنا، ڤالانسیا و بۆلۆنیا بە بەلگراد و باسکۆنیا دۆڕان.

بەو ئەنجامانە، بەرشەلۆنە پلەیەک دابەزی و ئێستا لە پلەی پێنجەمی ریزبەندیدایە و ئۆلۆمپیاکۆس چووە پلەی چوارەم، باسکۆنیا و لیۆن لە پلەکانی هەشتەم و 17دان.

خ . ک