سبەینێ لە خولەکانی ئەوروپا چەند یاریەک ئەنجامدەدرێن

PM:04:13:12/04/2024

528 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سبەینێ لە خولی ئیسپانیا ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە بەدوای یەکدا یاریان هەیە و لە ئینگلتەراش مان سیتی رووبەڕووی لوتۆن تاون دەبێتەوە.

یارییەکانی خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا بەردەوامی هەیە و سبەینێ لە هەفتەی 31ی خولی ئیسپانیا، لە کاتژمێر حەوت و 30 خولەکدا یانەی ریاڵ مەدرید لە دەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی ریاڵ مایۆرکا.

ریاڵ مەدرید کە لە ئێستادا لە پێشەنگی ریزبەندی خولەکەدایە ئامانجی ئەوەیە لەو یاریەدا بردنەوە بەدەستبهێنێت تا لە هەفتەکانی داهاتوودا رووبەڕووی کێشە نەبێتەوە بەتایبەت لە پێگەکەیدا.

لە کاتژمێر 10شدا، یانەی بەرشەلۆنە لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەڕووی قادیش دەبێتەوە و ئامانجی بەدەستهێنانی سێ خاڵی یاریەکەیە تا بەردەوام بێت لەسەر کێبڕکێ کردنی نازناوی ئەم وەرزەی خولەکە.

هەر سبەینێ بەڵام لە خولی ئینگلتەرا، لە کاتژمێر پێنجدا یانەی مانچستەر سیتی لە یاریگای ئیتیحادی تایبەت بە خۆی میوانداری لوتۆن تاون دەکات، دواتریش مان یونایتد دەبێتە میوانی بۆرنمۆس.

کوڕانی گواردیۆلا کە ئێستا لە پلەی سێیەمی ریزبەندیدان دەیانەوێت بە بردنەوە لەو یاریەدا بە شێوەیەکی کاتی بچنە پێشەنگی ریزبەندی، شەیتانە سوورەکانیش تاکە ئامانجیان ئەوەیە کە بەردەوام بن لە رکابەری کردنی گەیشتن بە چامپیۆنز لیگی وەرزی داهاتوو هەرچەندە ئەرکێکی قورسە.

خ . ک