پاڵەوانێتی مۆنتی کارلۆ ماستەرز.. سینەر میدڤیدیڤ گەیشتنە قۆناغی سێیەم

PM:11:06:10/04/2024

140 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە پاڵەوانێتی مۆنتی کارلۆ ماستەرز سینەر و تسیپاس و میدڤیدیڤ و هۆرکاش گەیشتنە قۆناغی سێیەم.

لە یارییەکانی پاڵەوانێتی مۆنتی کارلۆ ماستەرز، یانیک سینەری ئیتاڵی روبەڕووی سێباستیان کۆردای ئەمریکی بوەوە.

لە کۆمەڵەی یەکەم یاریزانە ئیتاڵیەکە بە ئاستێکی باشەوە بینرا و توانی ئەو کۆمەڵەیە بە شەش گێم بەرامبە بە گێمێک بباتەوە، لە کۆمەڵەی دووەمیشدا سینەر دووبارە بە بەهێزی دەرکەوتەوە و توانی بە شەش گێم بەرامبەر بە دوو گێم براوەبێت.

بەم ئەنجامەش سینەر بە دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر براوەبوو، وە گەیشتە قۆناغی سێیەم.

لە یارییەکی تریشدا ستیفانۆس تسیپاسی یۆنانی بە دوو کۆمەڵەی بێ وەڵامدا لە تۆماس مارتن ئێچێڤێری هاوتا ئەرجەنتینییەکەی بردەوە و لە قۆناغی داهاتوودا ڕووبەڕووی ئەلێکساندەر زڤێریڤی ئەڵمانی دەبێتەوە.

هەروەها لە یارییەکانی تریشدا یاریزانان میدڤیدیڤی رووسی و هۆرکاشی پۆڵەندی و هامبێرتی فەڕەنسی گەیشتنیان بۆ قۆناغی سێیەم مسۆگەر کرد بە بردنەوە لە مۆنڤێس و باوتیستا و ژانگ ژیژێن.