هۆرکاز بووە پاڵەوانی ئیستۆریل تێنسی پۆرتوگال

PM:12:13:08/04/2024

88 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هۆبێرت هۆرکاز بووە پاڵەوانی ئیستۆریل تێنسی پۆرتوگال پاش بردنەوەی لە پیدرۆ مارتینێز بە دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر.

لە یاری کۆتایی جامی ئیستۆریل تێنسی پۆرتوگال، هۆبێرت هۆرکازی پۆڵەندی روبەڕووی پیدرۆ مارتینێزی ئیسپانی بوەووە.

لە کۆمەڵەی یەکەم یاریزانە پۆڵەندییەکە باشتر بینرا و توانی بە ئەنجامی شەش گێم بەرامبەر بە سێ گێم براوەبێت، لە تایمی دووەمدا چاوەڕێ دەکرا پیدرۆ بەباشیەوە بگەڕێتەوە نێو یاریگاکە بەڵام رووینەدا و ئەم کۆمەڵەیەش بەهەمان شێوەی کۆمەڵەی یەکەم هۆرکاز ئاستی باشتر بوو تێیدا توانی چوار گێم بەرامبەر بە شەش گێم بردنەوە بەدەستبهنێت.

لە کۆتایدا پاش کاتژمێرێک و 26 خولەک هۆبێرت هۆرکاز پۆڵەندی شکستی بە پیدرۆ مارتینێزی ئیسپانی هێنا بە دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر و نازناوی پاڵەوانیتی ئیستۆریل تێنسی پۆرتوگالی بەدەستهێنا.

بە بردنەوەی پاڵەوانێتیەکە بۆ یەکەمجار، هورکاز پۆڵەندی یەکەم نازناوی خۆی لەم ساڵیشدا بەدەست هێنا و هەروەها پاڵەوانێتییەکە بووە هەشتەم نازناو لە ژیانی وەرزشیدا.