PM:02:05:06/04/2024
100 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ڤێرستاپن پلەی یەکەمی کۆتا قۆناغی پاڵاوتنی
پێشبڕکێی ژاپۆنی بەدەستهێنا و پێرێز لە پلەی دووەمدا بوو.
پێشبڕکێی فۆرمولا وەنی ژاپۆن بەردەوامی هەیە و
ماکس ڤێرستاپنی هۆڵەندی توانی لە کۆتا قۆناغی پاڵاوتنی پێشبڕکێکەدا پلەی یەکەم
بەدەستبهێنێت.
ڤێرستاپنی هۆڵەندی کە لە تیمی رێد بولە ماوەی
پێشبڕکێکەی بە یەک خولەک و 28 چرکە و لە هەزاردا 197 چرکە بڕی بە جیاوازی لە
هەزاردا 66 چرکە لەگەڵ سێرجیۆ پێرێزی دووەم.
لاندۆ نۆرێسی بەڕیتانی لە تیمی ماکلارێن لە پلەی
سێیەمی قۆناغەدا بوو، هەریەکە لە کارلۆس ساینز و فێرناندۆ ئەلۆنسۆ و پیاستری و
لویس هامیلتۆن لە پلەکانی چوارەم تا حەوتەمدا بوون.
دوای تەواوبوونی ئەو قۆناغە، بڕیارە سبەینێ قۆناغی
کۆتایی بەڕێوەبچێت و ماکس ڤێرستاپنی پێشەنگی جیهان شۆفێری یەکەمی ئەو قۆناغە دەبێت
و پێرێزیش شۆفێری دووەم دەبێت.
ساڵی رابردووش شۆفێرە هۆڵەندیەکە توانی خەڵاتی هەمان پێشبڕکێ بەدەستبهێنێت
و ئامانجی ئەوەیە ئەمساڵیش ببێتە براوە تا بتوانێت پێگەی خۆی لە پێشەنگی ریزبەندی
جیهان بەهێزتر بکات.
خ . ک