باسکەی ئەوروپا.. ریاڵ مەدرید بە باسکۆنیا دۆڕا

AM:10:58:06/04/2024

116 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە باسکەی ئەوروپا ریاڵ مەدرید بە باسکۆنیا دۆڕا و باناسیناکۆس لە بایرن میونشنی بردەوە.

لە یارییەکانی هەفتەی 33ی خولی باسکەی ئەوروپا، یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی بەرامبەر یانەی باسکۆنیای هاونیشتمانی یاریکرد.

لە تایمی یەکەمدا، یاریزانانی ریاڵ مەدرید بە ئاستێکی نایابەوە دەرکەوتن و بە جیاوازی 10 خاڵ پێشکەوتن.

بەڵام لە سێ تایمەکەی تردا، یاریزانانی باسکۆنیا توانیان بگەڕێنەوە کەشی یاریەکە و ئاستێکی سەرنجڕاکێش پێشکەش بکەن، سەرەنجام یاریەکەیان بە جیاوازی چوار خاڵ و بە ئەنجامی 95 بە 91 خاڵ بردەوە.

لە هەمان هەفتە، یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی رووبەڕووی باناسیناکۆسی یۆنانی بووەوە و بە ئەنجامی 75 بە 82 خاڵ یاریەکەی پێدۆڕاند، ئەنادۆلۆ بردنەوەی بەسەر فەنارباخچە بەدەستهێنا.

بەو ئەنجامانە، ریاڵ مەدرید 59 خاڵی هەیە و لە پێشەنگی ریزبەندیدا مایەوە، باناسیناکۆس چووە پلەی دووەم، فەنارباخچە لە پلەی شەشەمدا دەبینرێت.

خ . ک