PM:01:28:05/04/2024
76 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە
باسکەی ئەوروپا بەرشەلۆنە بەردەوامە لەسەر ئەنجامە باشەکانی و ڤالانسیا تووشی
شکستهات.
لە
هەفتەی 33ی خولی باسکەی ئەوروپا، یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە
یاریگای خۆیدا بەرامبەر ماکابی تێل ئەبیب یاریکرد.
لە سەرەتای یاریەکەوە هەردوو یانە ئاستێکی
نایابیان پێشکەش کرد و دوو تایمی یەکەم بە جیاوازی تەنیا یەک خاڵ لە سوودی
بەرشەلۆنە کۆتاییهات.
لە دوو تایمی کۆتاییدا، هەردوولا بەردەوام بوون
لەسەر کێبڕکێکردن و سەرەنجام بەرشەلۆنە بە جیاوازی تەنیا سێ خاڵ و بە ئەنجامی 92
بە 89 خاڵ بردنەوەی بەدەستهێنا.
لە یارییەکانی تریشدا، یانەی ڤالانسیای ئیسپانی
رووبەڕووی لیۆنی فەرەنسی بووەوە و بە ئەنجامی 69 بە 98 خاڵ یاریەکەی پێدۆڕاند،
ئۆلۆمپیاکۆس و مۆناکۆ برندەوەیان بەسەر زڤیزدا و کاوناس بەدەستهێنا.
بەرشەلۆنە و مۆناکۆ بە کۆکردنەوەی 55 خاڵ لە
پلەکانی دووەم و سێیەمی ریزبەندیدا دەبینرێن، ڤالانسیا و لیۆن لە پلەکانی 13 و 17
دان.
خ . ک