چامپیۆنز لیگی تۆپی دەست.. پاریس سان جێرمان لە پلۆکی بردەوە

PM:01:00:05/04/2024

76 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە چامپیۆنز لیگی تۆپی دەست پاریس سان جێرمان بە بردنەوە لە پلۆک گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتایی.

لە یارییەکانی قۆناغی 16ی تۆپی دەستی چامپیۆنز لیگ، یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی میوانداری یانەی ویسلا پلۆکی پۆڵەندی کرد.

یاریەکە کێبڕکێیەکی بەهێزی بە خۆوە و بینی لە تایمی یەکەمدا یاریزانانی پاریس سان جێرمان بە ئەنجامی 18 بە 15 گۆڵ پێشکەوتن.

لە تایمی دووەمدا، هەرچەندە یاریزانانی پلۆک هەوڵی یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکەیاندا بەڵام سەرکەوتوو نەبوون و سەرەنجام یاریەکە بە جیاوازی یەک گۆڵ و بە ئەنجامی 34 بە 33 گۆڵ لە سوودی یانە فەرەنسیەکە کۆتاییهات.

لە یاریەکی تیری هەمان قۆناغدا، یانەی ڤێزپرێم رووبەڕووی سیگێد بووەوە و بە ئەنجامی 29 بە 32 گۆڵ یاریەکەی پێدۆڕاند.

بەو ئەنجامانە، هەریەکە لە پاریس سان جێرمان و سیگێد سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی پێش کۆتایی مسۆگەر کرد.

خ . ک