بۆچی ئەلۆنسۆ دەبێتە راهێنەری ریاڵ مەدرید؟

PM:02:28:01/04/2024

500 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەلۆنسۆ بریاریدا لە لیڤەرکوزندا بمێنێتەوە، بەڵام بە شێوەیەکی نا راستەخۆ ئەم بڕیارە وا لێکدەدرێتەوە لەپێناو پەیوەندیکردنی راهێنەرە ئیسپانییەکەیە بە ریاڵ مەدریدەوە.

چابی لە لێدوانێکدا ووتی: پشووە نێودەوڵەتییەکانم بۆ بیرکردنەوە لە داهاتووم بەسەر بردووە، دواتر گەیشتوومەتە ئەو ئەنجامەی وەرزێکی تریش لە لیڤەرکوزن بمێنمەوە، کارگێری یانەکەشم لەم بڕیارە ئاگارد کردووەتەوە، لەبەر ئەوەی دڵخۆشم لەگەڵیان و دەمەوێت بەردەوامبم.

پێش ئەم لێدوانەش فلۆریان پلێتنبێرگی رۆژنامەنووسی ئەڵمانی بڵاویکردەوە کە چابی ئەلۆنسۆ خۆی بۆ پۆستی راهێنەری بایرن میونشن یەکلایی کردووەتەوە و لیڤەرپوول و ریاڵ مەدریدیشی رەتکردووەتەوە.

بەڵام لە ئێستادا بارودۆخەکە بە پێچەوانەی وتەکانی ئەو رۆژنامەنووسە ئەڵمانییە لێکدەدرێتەوە، بەو پێیەی هەفتەی رابردوو رۆژنامەی ئاس دەنگۆی بونی پەیوەندیەکی لە نێوان کارگێری ریاڵ مەدرید و راهێنەرەکەی لیڤەرکوزن راگەیاند، کە تیایدا یانەی شاهانە داوای لێکردووە وەرزێکیتریش لە یانەکەی ئێستای بمێنێتەوە تاکو لە ساڵی 2025 بیگوازنەوە بۆ ئەرکی ڕاهێنەرایەتی یانەی مێرەنگێ واتە لە دەستپێکی وەرزی نوێدا،

بەگوێرەی زۆربەی رۆژنامەنووسە ئیسپانییەکانیش راپۆرتەکەی رۆژنامەی ئاس بە راست لێکدراوەتەوە، لەبەر ئەوەی لە هاوینی ساڵی 2026 کارلۆ ئەنچیلۆتی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی شاهانە تەواو دەبێت و ئەگەری نوێکردنەوەی بۆ ساڵێکیتر ئەستەمە ئەوەش دەرگا بە رووی هاتنی راهێنەرێکی نوێدا دەکاتەوە.

کەواتە بۆچوونەکان بۆ ئەوە دەچن ریاڵ مەدرید لەگەڵ چابی ئەلۆنسۆ رێککەوتووە تا ساڵی داهاتوو لە لیڤەرکوزن بمێنێتەوە، پاشان و وەرزی داهاتووتر ئەرکی راهێنانی یانەکەیانی پێ دەسپێرن.

بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە ئایا ئەو مێژووە گەورەیەی ئەلۆنسۆ لەگەڵ لیڤەرکوزن تۆماریکرد دەتوانێت لەگەڵ یانەکی تردا تۆماری بکات یاخونا داهاتوو وەڵامی ئەو پرسیارە دەداتەوە.

++++