خراپترین شکستەکانی رۆناڵدۆ کامانەن؟

PM:04:29:18/03/2024

4596 جار خوێندراوەتەوە

+ -

رۆناڵدۆ جیا لەوەی کە ئاماری سەرسوڕهێنەری هەیە بەڵام چەندین شکستیشی هەیە کە بەشێکی زۆریان بەرامبەر یانە و هەڵبژاردە عەرەبییەکان بووە

یەکەم شکستی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە ئۆڵۆمپیادی ساڵی2004ی ئەسینا بوو کاتێک شکستیان هێنا بەرامبەر هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێراق بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ.

پورتوگال لەو پاڵەوانێتیەدا لە قۆناغی کۆمەڵەکان ماڵئاواییکرد هەرچەندە رۆناڵدۆ بەشداری کرد بەڵام لە دوو یاریدا شکستیان هێنا کە یەکێکیان بەرامبەر شێرەکانی رافیدەین بوو.

شکستێکی تری ئەستێرە پورتوگالیەکە لە مۆندیالی 2022ی قەتەڕدا بوو کاتێک لە قۆناغی چارەکی کۆتاییدا بە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو بە هەڵبژاردەی مەغریب دۆڕا و ماڵئاواییکرد.

رۆناڵدۆ کە ئامانجی ئەوە بوو لەو مۆندیالەدا خەونەکەی بهێنێتە دی بە بردنەوەی نازناوەکە بەڵام بەرامبەر مەغریب دۆڕان و ئەو یاریزانە بە گریانەوە ماڵئاوایی لەو پاڵەوانێتییە کرد.

رۆناڵدۆ لە زستانی 2023 پەیوەندی بە نەسڕی سعودیەوە کرد و لەگەڵ یانەکەی تووشی شکستێک هات بەرامبەر ئیتیحاد لە جامی سوپەری سعودیە لە قۆناغی پێش کۆتاییدا و بەو هۆیەش نەیتوانی بۆ یەکەمجار لەگەڵ یانە نوێیەکەی بگاتە یاری کۆتایی.

دوایین شکستی کریستیانۆ، ماڵئاواییکردنی یانەکەی بوو لە قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنز لیگی ئاسیا دوای ئەوەی لە یاری گەڕانەوەدا بە عەینی ئیماڕاتی دۆڕا و بێهیوابوون لە گەیشتن بە قۆناغی پێش کۆتایی.

رۆناڵدۆ ئامانجی ئەوەبوو کە نازناوێکی چامپیۆنز لیگی ئاسیا لەگەڵ نەسڕ بەدەستبهێنێت بەڵام ئاستبەرزی سوفیانی مەغریبی و خالید عیسای ئیماراتی رێگربوون لەو خەونەی هێرشبەرە پورتوگالیەکە.

خ . ک