ئەمشەو دوو یانە لە چامپیۆنز لیگ دەردەکرێن

AM:09:20:12/03/2024

464 جار خوێندراوەتەوە

+ -

چامپیۆنز لیگ بەردەوامی هەیە و لەم هەفتەیەشدا چوار یانەی تر ماڵئاوایی دەکەن و کۆتا چوار یانەی گەیشتوو بە قۆناغی چارەکی کۆتایی ئاشکرا دەبن.

سێشەممە لە کاتژمێر 11 دوو یاری بەڕێوەدەچن، یانەی بەرشەلۆنە لە یاریگای خۆیدا میوانداری ناپۆلی دەکات، ئارسناڵیش رووبەڕووی پۆرتۆ دەبێتەوە، بڕیاریشە تیروپشکی قۆناغی چارەکی کۆتایی رۆژی هەینی کاتژمێر دووی پاش نیوەڕۆ رابکێشرێت.

هەردوو یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی و ناپۆلی ئیتاڵی لە یاری چووندا کە لە یاریگای یانە ئیتاڵیەکە بەڕێوەچوو بە گۆڵێک یەکسانبوون، لەم یاریەدا هەر کامیان بتوانێت بردنەوە بەدەستبهێنێت ئەوا دەگاتە قۆناغی چارەکی کۆتایی، لە کاتی هەر یەکسانبونێکیشدا ئەوا لێدانە یەکلاکەرەوەکان یانەی سەرکەوتوو دیاریدەکات.

بەرشەلۆنە و ناپۆلی تا ئێستا لە پێنج یاریدا لە پاڵەوانێتییە فەرمییەکاندا رووبەڕووی یەکبونەتەوە، یانە کەتەلۆنیەکە لە دوو یاریدا براوە بووە و لە سێ یاریشدا یەکسانبوون، بەرشەلۆنە 10 گۆڵی تۆمارکردووە بەرامبەر شەش گۆڵی ناپۆلی.

لە یاریەکەی تریشدا، یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی کە لە یاری چووندا بە گۆڵێکی بێبەرامبەر بە یانەی پۆرتۆ دۆڕا بوو لەم یاریەدا لە یاریگای خۆیدا میوانداری دەکات و پێویستە بە جیاوازی دوو گۆڵ یاریەکەی لێبباتەوە یان بە جیاوازی گۆڵێک و بردنەوە بە لێدانە یەکلاکەرەوەکان تا بگاتە قۆناغی داهاتوو.

ئارسناڵ لە مێژوویدا حەوت جار رووبەڕووی پۆرتۆ بووەتەوە لە چامپیۆنز لیگدا، هەریەکەیان لە سێ یاریدا براوە بووە و یاریەکیش یەکسانبوون، یانە لەندەنیەکە 12 گۆڵی تۆمارکردووە و پۆرتۆش پێنج گۆڵی کردووە.

پۆرتۆ لەم یاریەدا ئەگەرەکانی سەرکەوتنی بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی زیاترە چونکە بە یەکسانبوون و بردنەوە یان شکست بە جیاوازی گۆڵێک و بردنەوە بە لێدانە یەکلاکەرەوەکان ئەو ئامانجەی بەدەستدەهێنێت و چاوەڕێ دەکرێت ببێتە کێشە بۆ یانە ئینگلیزیەکە.

خ . ک