کاردانەوەی یانەکانی کۆیە و خاک چییە لەسەر روداوەکەی دوێنێ؟

AM:09:18:02/03/2024

368 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە یاریەکی خولی پلە یەکی کوردستان شەڕ و ئاژاوە لە نێوان دوو یانەدا رویدا.

دوێنێ لە یارییەکانی خولی پلەیەکی کوردستان، هەردوو یانەی کۆیە و خاک لە یاریگای کۆیە رووبەڕووی یەکبونەوە و یاریەکەشیان بە یەکسانی و بە دوو گۆڵ بۆ هەردوولا کۆتاییهات.

لە دوای تەواوبوونی یاریەکە شەڕ و ئاژاوە لە نێوان دەستەی کارگێڕی و یاریزانانی نێوان هەردوو یانە رویدا و لە گرتە ڤیدۆییەکیشدا دەبینرێت کە هێرش کراوەتە سەر دارا محەمەدی راهێنەری یانەی خاک.

دواتریش هەردوو یانەکە رونکردنەوەیان لەسەر ئەو روداوە بڵاوکردەوە، یانەی خاک رایگەیاند، لەو رداوەدا راهێنەری یانەکەیان بریندار بووە و یانەی بەرامبەریش بە کەمتەرخەم دەزانن، رێکاری یاسایی دەگرنە بەر و سکاڵای یاسایی تۆمار دەکەن.

لە بەرامبەردا، قاسم عەبدوڵای سەرۆکی یانەی کۆیە رایگەیاند، یاریزانەکانی ئەوان هێرشیان نەکردووەتە سەر یانەی خاک، نیگەران بوون لەوەی کە رویداوە و ناوبژیوانیش لە چەند دیمەنێکدا دژایەتی کردوون، خاکیش وەک یانەی خۆیان سەیر دەکەن.

خ . ک