شەڕ و ئاڵۆزیەکی زۆر لە یاری نێوان شەقڵاوە و ئاکرێ دروستبوو

PM:06:19:24/02/2024

5124 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یاری نێوان شەقڵاوە و ئاکرێ شەڕ لەنێوان هاندەرانی هەردوولا دروست بووە و هێزێکی زۆری ئەمنی لە ناوچەکەدا بڵاوەی پێکراوە.

ئەمڕۆ شەممە، چاوگێک بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە یاری نێوان هەردوو یانەی شەقڵاوە و ئاکرێ لە هەفتەی 21ی خولی نایابی کوردستان شەڕ و ئاڵۆزی لە نێوان یاریزانان و هەندەرانی هەردوو یانەکەدا دروست بوو

ئاشکراشیکرد ، رووداوەکە لە کاتژمێر چواری ئێوارەی ئەمڕۆدا روویداوە و کێشەکە ئەو کاتە دەستی پێکردووە کە یاریزانێکی ئاکرێ هێرشی کردووەتە سەر یاریزانێکی شەقڵاوە و سوکایەتی بە هاندەران کردووە.

ئەوەشی خستە روو، لە بەرامبەردا یاریزانانی شەقڵاوەش وڵامیان داوەتەوە و دواتر هاندەران چونەتە ناو یاریگا و کێشەکە گەورەتر بووە.

باسی لەوەش کرد، بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکەوە، کاپتنی یانەی شەقڵاوە و هەشت هاندەریش لە هەردوو لا بە سوکی بریندار بوون و بەو هۆیەوە کەسێکیش دەستگیرکراوە و ئەنجامی یاریەکەش بە گۆڵێک بۆ هەردوو لا کۆتایی پێهات.

ئەمەش لە کاتێکدایە، دوێنێ هەینی، لە یاری نێوان سۆران و رانیە، شەڕ و ئاڵۆزی لە نێوان هاندەرانی هەردوو لا درووست بوو و هێزە ئەمنییەکان بۆ بڵاوەپێکردنی هاندەران، تەقەیەکەی زۆریان بەسەردا کردن.

ئومێد چۆمانی – شەقڵاوە

کەریم کەیفی - شەقڵاوە