خولی عێراق.. زاخۆ لە نەفتی بەسرەی بردەوە

PM:04:11:24/02/2024

208 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی عێراق زاخۆ سێ خاڵی گرنگی بەدەستهێنا دوای بردنەوەی لە نەفتی بەسرە.

لە یارییەکانی هەفتەی 16ی خولی ئەستێرەکانی عێراق، یانەی زاخۆ لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی نەفتی بەسڕە.

لە تایمی یەکەمدا و لە خولەکی یەکدا، فرانک سیدریک لە خولەکی یەکدا گۆڵێکی بۆ زاخۆ تۆمارکرد و ئەو تایمە بەو تاکە گۆڵە کۆتاییهات.

لە تایمی دووەمدا، یاریزانانی هەردوو یانە چەند هێرشێکیان کردە سەر گۆڵی یەکتر تا لە خولەکی 72 ئەمجەد عەتوان گۆڵێکی تری بۆ زاخۆ تۆمارکرد و سەرەنجام یاریەکەیان بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر بردەوە.

لە یاریەکی تریشدا، هەردوو یانەی نەفت و مینا رووبەڕووی یەکبونەوە و سەرەنجام یاریەکەیان بە یەکسانی و بە گۆڵێک بۆ هەردوو یانە کۆتاییهات.

زاخۆ بە کۆکردنەوەی 25 خاڵ لە 16 یاریدا چووە پلەی حەوتەمی ریزبەندی و نەفتی بەسڕە لە پلەی 13 دەبینرێت بە کۆکردنەوەی 17 خاڵ.

خ . ک