تیروپشکی جامی کۆنیفا راکێشرا

PM:08:27:18/02/2024

480 جار خوێندراوەتەوە

+ -

تیروپشکی جامی کۆنیفا راکێشرا و کوردستان لە کۆمەڵەی یەکەمدایە و یارییەکانیش لە هاوینی ئەمساڵ لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت.

لە مەراسیمێکی فەرمیدا، یەکێتی کۆنیفا تیروپشکی قۆناغی کۆمەڵەکانی جامی هەرێمەکانی 2024ی راکێشا کە بڕیارە یارییەکانی لە هاوینی ئەمساڵ لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت.

هەڵبژاردەی کوردستان لە کۆمەڵەی یەکەمی جامەکەدایە شانبەشانی هەڵبژاردەکانی کشمیر و تامیل ئیلام و کیرنۆو، لە کۆمەڵەی دووەمیشدا هەڵبژاردەکانی پەنجاب و رایتیا و ئۆستێتای باشوور و تایکینۆ دەبینرێن.

جگە لەوانەش شەش هەرێمی تریش بەشدارن لە پاڵەوانێتییەکەدا و دابەشکراون بەسەر کۆمەڵەکانی سێیەم و چوارەمدا بە شێوەیەک هەر کۆمەڵەیەک لە سێ هەرێم پێکهاتووە.

بڕیارە یاری دەستپێکی جامی هەرێمەکان لە مانگی 25ی حوزەیرانی ئەمساڵ دەستپێبکات و یاری کۆتاییش لە شەشی تەموز بەڕێوەدەچێت.

لە ماوەی رابردوودا شاندێکی کۆنیفا گەشتی هەرێمی کوردستانیان کرد و دوای سەردانی کردنی شارە کوردییەکان و بینینی سەرجەم یاریگاکان بڕیاریاندا میوانداری کردنی پاڵەوانێتییەکە بدەن بە هەرێمی کوردستان.

خ . ک