بۆچی قەتەڕ وەک هەڵبژاردەیەکی بەهێز دەردەکەوێت؟

AM:10:51:10/02/2024

276 جار خوێندراوەتەوە

+ -

وڵاتی قەتەر میوانداری جامی ئاسیای ٢٠٢٣یە و هەڵبژاردەی میواندار پاش ئەوەی بە سەرکەوتوویی توانی قۆناغی کۆمەڵەکان و قۆناغی شانزە و چارەکی کۆتایی و پێش کۆتایی ببڕێت ، لە ئێستاشدا لە یاری کۆتایی دەبینرێت و ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی رووبەڕووی هەڵبژاردەی ئوردن ببێتەوە.

لێرەشدا پرسیارێک دێتە ئاراوە، ئەویش ئەوەیە ئایا هیچ هێزێک لە پشت ئەو هەڵبژاردەیەوە نییە کە بەبێ دۆڕان گەیشتووتە یاری کۆتایی.

هەڵبژاردەیەک بەبێ دۆڕاندن لە سەرجەم یارییەکانی ڕابردوو دەبێت هێزێک لە پشتییەوە بێت، ئەویش بێگومان ڕاهێنەر و یاریزانەکانێتی بە ڕەچاوکردنی خاک و هاندەرانیش بەڵام یاریزانانی قەتەر سەرنجی زۆرێکیان بەلای خۆیاندا راکێشاوە کە ئایا بەڕەگەز قەتەرین یان لە بنەڕەتدا هەڵگری ڕەگەزنامەی بیانین.

لێرەدا پێتان دەڵێین بەڵێ یاریزانانی قەتەر زۆربەیان لە بنەڕەتدا قەتەری نین بەڵکو هەڵگری ڕەگەزنامەی ئەو وڵاتەن کە لە کۆی سەرجەم یاریزانانی هەڵبژاردەکە 14 یاریزان بە رەچەڵەک بیانین، کە نەتەوەی عەرەبی و ئەوروپین و رەگەز نامەی قەتەڕیان پێدراوە.

ئەو یاریزانانەی قەتەڕی نین و بەهۆی هەڵگرتنی رەگەزنامەی ئەو وڵاتە یاری بۆ هەڵبژاردەی عەنەبی دەکەن پێکدێن لە ئەحمەد فەتحی و ئەحمەد عەلائەدین و عەبدول رەحمان محەمەد و حەمەد ئیسماعیل کە بە رەچەڵەک میسرین.

لە لایەکیترەوە لە بونەیەتدا پێدرۆ میگێل پورتوگالیە و بەسام راویش عێراقییە

هەروەها ئەکرەم عەفیفی گۆڵکاری هەڵبژاردەکە و بوعلەم خوخی و کەریم بودیاف لە بنەڕەتتدا جەزائیرین.

دوای ئەوانیش عەبدول کەریم حەسەن وموعز عەلی و عەبدول عەزیز حاتەم و عاسم مادیبۆ سودانین.

ئەوەش ئاشکرایە کە راهێنەرەکەشیان خەڵکی نیشتیمانی خۆیان نییە بەڵک و ناوی مارکێز لۆپێزە و هەڵگری رەگەزنامەی ئیسپانییە.