پاریس و بایرن چاودێری مایگنان دەکەن

AM:12:02:10/02/2024

192 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مایگنان بە مەرجی زیادکردنی موچەکەی گرێبەسەکەی لەگەڵ میلان نوێدەکاتەوە و بایرن و پاریسیش لەسەر هێڵن لە ئەگەری رێکنەکەوتی نێوانیان.

تۆڕی توتۆ مێرکاتۆ ڕایگەیاند، مایک ماینان گۆڵچی فەرەنسی ڕەتیکردەوە گرێبەستی سەرەتایی لەگەڵ میلان درێژبکاتەوە و داوای زیادکردنی مووچەکەی کردووە، ئەمەش وایکردووە پاریس سانجێرمان و بایرن میونشن لە ئامادەباشیدا بن بۆ پێشکەشکردنی ئۆفەر.

لە ئێستادا مایک مایگنان تا مانگی حوزەیرانی 2026 گرێبەستی لەگەڵ رۆسۆنێری هەیە و مووچەکەی 2 ملیۆن و 800 هەزار یۆرۆیە بۆ هەر وەرزێک

بەگوێرەی تۆتۆ مێرکاتۆ، میلان پێشنیاری زیادکردنی مووچەکەی کردووە کە نزیکەی دوو هێندە دەکات بۆ 5 ملیۆن یۆرۆ بۆ هەر وەرزێک لەگەڵ پاداشتەکانی، بەڵام ئەو ڕەتیکردووەتەوە.

پاریس و بایرنیش چاودێری پێشهاتە نوێیەکان دەکەن لە نوێکردنەوەی گرێبەستی گۆڵچیەکە.

دەوترێت بەڕێوبەری کارەکانی داوای بەرزکردنەوەی گەورەی مووچەیان کردووە کە دەگاتە هەشت ملیۆن یۆرۆ لە ساڵێکدا، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە هاوتای ڕافایل لیاو بێت وەک زۆرترین مووچە لە میلان.