ئاکام هاشـم بانگهێشتی هەڵبژاردەی عێراق کرا

PM:07:42:01/01/2024

672 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئاکام هاشـم بانگهێشتی جامی ئاسیا کرا لەلایەن کاساسەوە بۆ شوێنی ئەمجەد عەتوان.

خیسۆس کاساسی راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق بڕیاریدا بە بانگهێشتکردنی ئاکام هاشمی کورد و یاریزانی یانەی هەولێر بۆ ریزەکانی هەڵبژاردەکەی بەمەبەستی بەشداریکردن لە جامی ئاسیا.

ئاکام هاشم پێویستە بە خێرایی پەیوەندی بە ستافی هەڵبژاردەکەوە بکات تا بتوانێت بەشداری مەشق و راهێنان بکات لەگەڵ یاریزانەکانی تردا کە بڕیارە لە دوبەی بەڕێوەبچێت.

ئاکام هاشم یەکێکە لە یاریزانە گرنگەکانی یانەی هەولێر لەم وەرزەدا هەرچەندە یانەکەی ئەنجامەکانی وەک پێویست نییە بەڵام ئەو یاریزانە لە یاریگادا ئاستێکی نایابی هەبووە.

دەستەی کارگێڕی هەڵبژاردەی عێراق لە راگەیەندراوێکیدا بلاویانکردەوە کە هۆکاری دوورخستنەوەی ئەمجەد عەتوان لە جامی ئاسیا بەهۆی تووشبونیەتی بە پێکان لە دوایین یاری یانەکەی بەرامبەر کارەبا لە خولی ئەستێرەکانی عێراق.

بڕیارە هەڵبژاردەی عێراق شەممەی داهاتوو یاریەکی دۆستانەدا بەرامبەر کۆریای باشوور ئەنجامبدات و دواتر لە 15ی ئەم مانگەدیەکەم یاری خۆی لە جامی ئاسیا بەرامبەر ئیدنۆنیزیا ئەنجامدەدات.

خ . ک