خولی ئەستێرەکانی عێراق.. دهۆک لە ئەمانەی بەغدای بردەوە

PM:05:36:29/12/2023

436 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئەستێرەکانی عێراق دهۆک سێ خاڵی گرنگی بەدەستهێنا دوای بردنەوەی لە ئەمانەی بەغدا.

لە یارییەکانی هەفتەی 12ی ئەستێرەکانی عێراق، یانەی دهۆک لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی ئەمانەی بەغدای کرد.

لە تایمی یەکەمدا، یاریزانانی دهۆک بە هێرشبردن دەستیان پێکرد و لە خولەکی 17 لە رێگەی هیران ئەحمەد گۆڵێکیان تۆمارکرد.

لە تایمی دووەمدا، هەرچەندە یاریزانانی میوان ئامانجیان یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە بوو بەڵام هەواڵەکانیان بێسوود بوون تا لە خولەکی 97دا گۆڤەند گۆڵێکی تری دهۆکی کرد و سەرەنجام یاریەکەیان بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێبەرامبەر بردەوە.

بەو ئەنجامە، دهۆک خاڵەکانی گەیاندە 18 خاڵ و چووە پلەی شەشەمی ریزبەندی، ئەمانەی بەغدا بە 11 خاڵ لە پلەی 16 دەبینرێت.

خ . ک