خولی ئەستێرەکانی عێراق.. زاخۆ و قاسم یەکسان بوون

PM:07:11:27/12/2023

448 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئەستێرەکانی عێراق زاخۆ بە گۆڵێک لەگەڵ قاسم یەکسان بوو دوو خاڵی لە یاریگای خۆی لەدەستدا.

لە هەفتەی 11ی خولی ئەستێرەکانی عێراق یانەی زاخۆ لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی قاسمی کرد.

لە تایمی یەکەمدا یانەی خاوەن یاریگا بە ئاستێکی باشتر بینرا و توانی لە خولەکی 11 مەهەیمن سەلیم گۆڵی یەکمی یانەی زاخۆی تۆماربکات

لە تایمی دووەمدا یارییەکە رکابەرییەکی بەهێزی بە خۆیەوە بینی و یانەی قاسم توانی لە خولەکی 61 گۆڵی یەکسان بوون تۆمار کرد لەلایەن عەلا محسین.

سەرەنجام یانەی زاخۆ بە گۆڵێک لەگەل قاسم یەکسان بوو ، بەو ئەنجامەش یانەی زاخۆ بە کۆکردنەوەی 15 خاڵ لە پلەی حەوتەم دەبینرێت .