خولی ئەستێرەکانی عێراق.. زاخۆ و نەورۆز بردنەوەیان بەدەستهێنا

PM:04:41:24/12/2023

460 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئەستێرەکانی عێراق زاخۆ بە بردنەوەیەک و سکاڵایەک شەش خاڵی بەدەستهێنا و نەورۆز لە نەفتی بردەوە.

لە یارییەکانی هەفتەی 11ی خولی ئەستێرەکانی عێراق، یانەی زاخۆ لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی کەرخ.

لە تایمی یەکەمدا و لە خولەکی 17 پاتریک مارسیلینیۆ گۆڵێکی بۆ یانەی زاخۆ تۆمارکرد.

لە تایمی دووەمدا، یاریزانانی هەردوو یانەی چەند هێرشێکیان کردە سەر گۆڵی یەکتر بەڵام نەیانتوانی گۆڵ تۆمار بکەن و سەرەنجام زاخۆ بە گۆڵێکی بێبەرامبەر یاریەکەی بردەوە و سێ خاڵی بەدەستهێنا، جگە لەوەش بووە خاوەنی سێ خاڵیتر دوای ئەوەی سکاڵاکەی کە تۆماریکردبوو لەسەر یاریەکەی شوڕتە قبوڵکرا و ئەو یاریەشی بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر بۆ ئەژمار کرد.

لە یاریەکی تریشدا، یانەی نەورۆز لە یاریگای سلێمانی میوانداری یانەی نەفتی کرد و بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بردنەوەی بەسەرددا بەدەستهێنا.

بەو ئەنجامانە، نەورۆز خاڵەکانی گەیاندە 18 خاڵ و لە پلەی چوارەمی ریزبەندیدایە، زاخۆ بە 17 خاڵ چووە پلەی شەشەم.

خ . ک