خولی ئەستێرەکانی عێراق.. زاخۆ و نەفت یەکسان بوون

PM:05:30:21/12/2023

456 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئەستێرەکانی عێراق زاخۆ لەگەڵ نەفت بەبێ گۆڵ یەکسان بوو.

لە هەفتەی دەیەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق، نەفت میوانداری زاخۆی کرد.

لە تایمی یەکەمدا یارییەکە تا رادەیەک ئاستی هەردوولا لەیەکەوە نزیک بوو سەرەڕای هەوڵەکانی هەردوولا تایمەکە بەبێ گۆڵ کۆتایی پێهات.

لە تایمی دووەمدا هەردوو یانە بەهیوای تۆمارکردنی گۆڵ چوونەوە نێو یاریگا، چەند هەوڵێکی کەم بینرا، بەڵام هەوڵەکانی هەردوو یانە بەبێ ئەنجام بوو، یاریەکە بە سپێتی و بەبێ گۆڵ کۆتایی پێهات.

بەم ئەنجامەش زاخۆ بە ئەنجامدانی نۆ یاری لە پلەی 11یەمی خولی ئەستێرەکانی عێراقدا دێت، نەفتیش 10 یاری ئەنجامداوە و لە پلەی 8ەم دێت بە کۆکردنەوەی 14 خاڵ.