یاریزانانی سەیدسادق بایکۆتی راهێنانەکانی یانەکەیان کرد

PM:05:52:20/12/2023

340 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یاریزانانی سەیدسادق بایکۆتی راهێنانەکانی یانەکەیان کرد بەهۆی پێنەدانی شایستە داراییەکانەوە.

یانەی وەرزشی سەیدسادق کە یەکێکە لە یانە بەشداربووەکانی خولی نایابی کوردستان و یەکێکە لەو یانانەی کە ژمارەیەک هاندەری زۆری هەیە بەتایبەت لە کاتی یارییەکاندا بەڵام لە ئێستادا رووبەڕووی کێشە بووەتەوە.

ئەو یانەیە بەدەست کێشەی داراییەوە دەناڵێنێت و دوای 100 رۆژ لە چاوەڕوان بوون کە مووچەی یاریزانەکانی بدات بەڵام لایەنە پەیوەندیدارە و بەرپرسانی ناوچەکە داواکاریەکانیان بۆ جێبەجێ نەکردن.

دواتر یاریزانەکانی یانەکە بڕیاریاندا بایکۆتی مەشق و راهێنانەکانی یانەکەیان بکەن چونکە مووچە و شایستە داراییەکانیان پێنەدراوە، لە ئێستاشدا بەهۆی ئەو هەڵوێستەوە داهاتووی ئەو یانەیە بە نادیاری ماوەتەوە.

یانەی سەیدسادق لەم وەرزەی خولی نایابی کوردستاندا تا ئێستا 10 یاری ئەنجامداوە و سێ بردنەوە و دوو یەکسانبوون و پێنج شکستی هەیە و بە 11 خاڵ لە پلەی 12ی خولەکەدا دەبینرێت.

خ . ک