خولی ئەستێرەکانی عێراق.. دهۆک بە قوەجەویە دۆڕا

PM:04:35:20/12/2023

408 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئەستێرەکانی عێراق دهۆک بە گۆڵێکی بێبەرامبەر شکستی هێنا بەرامبەر قوەجەویە.

لە یارییەکانی هەفتەی 10ی خولی ئەستێرەکانی عێراق، یانەی دهۆک لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی قوەجەویە.

تایمی یەکەم بە ئەنجامی گۆڵێکی بێبەرامبەر لە سوودی قوەجەویە کۆتاییهات، گۆڵەکەش ئەیمەن حسێن لە خولەکی 26 بە لێدانی سزا تۆماریکرد.

لە تایمی دووەمدا، یاریزانانی دهۆک هەوڵی یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکەیاندا بەڵام سەرکەوتوو نەبوون و سەرەنجام یاریەکە بە هەمان ئەنجامی تایمی یەکەم لە سوودی یانەی خاوەن یاریگا کۆتاییهات.

بەو ئەنجامە، قوەجەویە خاڵەکانی گەیاندە 25 خاڵ و گەڕایەوە پێشەنگی ریزبەندی خولەکە، دهۆک 12 خاڵی هەیە و لە پلەی نۆیەم دەبینرێت.

خ . ک