خولی ئەستێرەکانی عێراق.. زاخۆ یەکسان بوو

PM:08:48:14/12/2023

364 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئەستێرەکانی عێراق زاخۆ بەبێ گۆڵ لەگەڵ نەفتی میسان یەکسانبوو دوو خاڵی لە یاریگای خۆی لەدەستدا.

لە هەفتەی نۆیەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق یانەی زاخۆ لە ناو یاریگای خۆی میوانداری یانەی نەفتی میسانی کرد.

لە تایمی یەکەمدا یارییەکە بە ئاستێکی مامناوەند بینرا و هەردوو یانە سەرکەوتوو نەبوون لە تۆمارکردنی گۆڵی پێشكەوتن.

لە تایمی دووەمدا هەرچەندە یانەی زاخۆ فشارەکانی زیاتر بوو بۆ تۆمارکردنی گۆڵ بەڵام شکستیان هێنا ، وە لە خولەکی 68 عەلی حسێن یاریزانی یانەی نەفتی میسان بە کارتی سوور دەرکرا.

سەرەنجام یارییەکە بە یەکسان بوون بەبێ گۆڵ کۆتای هات یانەی زاخۆ بە کۆکردنەوەی 10 خاڵ لە پلەی 12 دەبینرێت و نەفتی میسان بە 16 خاڵ لە پلەی دووەم جێگیر بووە.