خولی ئەستێرەکانی عێراق..هەولێر بردیەوە

PM:09:21:05/12/2023

528 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئەستێرەکانی عێراق هەولێر بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە نەفتی وەسەت بردەوە و کۆی خاڵەکانی گەیاندە حەوت خاڵ.

لە هەفتەی حەوتەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق یانەی هەولێر لە یاریگای فرانسۆ هەریری میوانداری یانەی نەفتی وەسەتی کرد.

لە تایمی یەکەمدا یارییەکە ئاستێکی مامناوەندی بە خۆیەوە بینی و لە خولەکی 34 شێرکۆ کەریم لێدانیکی سزای لەدەستدا و تایمەکە بەبێ گۆڵ کۆتای هات.

لە تامی دووەمدا یانەی هەولێر باشتر بینرا و چەندن جار نزیک بوو لە تۆمارکردنی گۆڵی پێشکەوتن تا لە خولەکی 81 ئەمجەد رازی بە لێدانی سزا یەکەم گۆڵی یانەکەی کرد.

سەرەنجام یانەی هاولیر بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە نەفتی وەسەتی بردەوە و بە کۆکردنەوە حەوت خاڵ بە شێوەییەکی کاتی لە پلەی 13 دەبینرێت.