خولی عێراق.. زاخۆ لە نەورۆزی بردەوە

PM:04:38:04/12/2023

528 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی عێراق زاخۆ لە نەورۆزی بردەوە و دهۆک بەرامبەر تەڵەبە تووشی شکستهات.

لە یارییەکانی هەفتەی حەوتەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق، یانەی زاخۆ لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی نەورۆزی کرد.

لە تایمی یەکەمدا، یاریزانانی هەردوو یانە چەند هێرشێکیان کردە سەر گۆڵی یەکتر بەڵام سەرکەوتوو نەبون لە گۆڵ تۆمار کردن.

لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی 46 گۆستاڤۆ هینریک گۆڵێکی بۆ زاخۆ کرد و سەرەنجام یاریەکەیان بە گۆڵێکی بێبەرامبەر بردەوە.

لە یاریەکی تردا، یانەی دهۆک لە یاریگای خۆیدا رووبەڕووی تەڵەبە بووەوە و هەرچەندە تا خولەکی 93 بە گۆڵێک لە پێش بوو بەڵام لە خولەکەکانی 93 و 104 و 108 سێ گۆڵیان لێکراو سەرەنجام بە ئەنجامی یەک گۆڵ بەرامبەر سێ گۆڵ یاریەکەی پێدۆراند.

بەو ئەنجامانە، دهۆک بە کۆکردنەوەی 11 خاڵ لە پلەی پێنجەمی ریزبەندیدایە بە جیاوازی یەک خاڵ لەگەڵ نەورۆزی پێشەنگ.


 

خ . ک