خولی ئەستێرەکانی عێراق.. دهۆک دۆڕا و یارییەکەی زاخۆ دواخرا

AM:01:27:01/12/2023

476 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئەستێرەکانی عێراق دهۆک بە گۆڵێکی بێبەرامبەر بە کەرخ دۆڕا و تووشی یەکەم شکست هات لە خولەکە.

لە هەفتەی شەشەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق یانەی دهۆک لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەڕووی یانەی کەرخ بوویەوە .
لە تایمی یەکەمدا یارییەکە ئاستێکی مامناوەندی بەخۆیەوە بینی هەردوو یانە شکستیان هێنا لە تۆمارکردنی گۆڵی پێشکەوتن و تایمەکە بەبێ گۆڵ کۆتای هات.
لە تایمی دووەمدا یانەی کەرخ لە هێرشێکدا لە خولەکی 66 گۆڵی پێشکەوتنی تۆمارکرد لەلایەن بۆبەکر جوبریل و تایمی دووەم بەو تاکە گۆڵە کۆتای هات.
سەرەنجام یانەی دهۆک بە گۆڵێکی بێبەرامبەر بە یانەی کەرخ دۆڕا و یانەی دهۆک تووشی یەکەم شکست هات لە خولەکە بە کۆکردنەوەی 11 خاڵ بە شێوەییەکی کاتی لە پلەی دووەم دەبینرێت.
هەروەها بە هۆی پچڕانی کارەبا یاری نێوان زاخۆ و قاسم کە وابڕیاربوو لە یاریگای زاخۆ بەڕێوەبچێت بۆ کاتێکی نادیار دواخرا