خولی ئەستێرەکانی عێراق.. نەورۆز بردیەوە

AM:01:18:01/12/2023

276 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئەستێرەکانی عێراق نەورۆز بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر لە کەربەلای بردەوە و سێیەم بردنەوەی لە خولەکە بەدەستهێنا .

لە هەفتەی شەشەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق یانەی نەورۆز میوانداری یانەی کەربەلا کرد.
لە تایمی یەکەمدا یانەی نەورۆز باشتر بینرا و لە خولەکی 14 گۆڵی پێشکەوتنی تۆمارکرد لەلایەن مورتەزا هەدیب .
لە تایمی دووەمدا نەورۆز بەردەوام بوو لە ئاستە بەرزەکەی و لە خولەکی 49 گۆڵی دووەمی تۆمارکرد لەلایەن ئیبراهیم غباداموسی و لە خولەکی 82 دووبارە ئیبراهیم گۆڵی سێیەمی بەخشیە یانەی نەورۆز.
سەرەنجام یانەی نەورۆز بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر لە کەربەلای بردەوە و بە کۆکردنەوەی 10 خاڵ و بە شێوەیەکی کاتی لە پلەی سێیەم جێگیربوو.