یاریزانانی هەولێر بایکۆتیان کرد

PM:11:07:27/11/2023

260 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یاریزانانی یانەی هەولێر بۆ دووەم رۆژ لەسەریەک بایکۆتی راهێنانەکانیان کرد بەهۆی پێنەدانی شایستە داراییەکانیان.

یاریزانانی یانەی هەولێر بۆ دووەم رۆژی لەسەر یەک بایکۆتی راهێنانەکانیان کرد ئەوەش پاش ئەوەی یاریانەکان بێدەنگیان شکاند و رایانگەیاند شایستەی داراییان وەرنەگرتووە لە دۆخێکی خراپی ژیاندان .

بەڵام لە دووەم رۆژی راهێنانەکاندا ئاسۆ رۆستەم و پێنج یاریزانی پیشەگەر کە لە سەرەتادا سەرجەم شایستە داراییەکانیان وەرگرتبوو راهێنانیان ئەنجام دا.

ئەمەش لە کاتێکدایە یانەی هەولێر رۆژی هەینی داهاتوو لە خولی ئەستێرەکانی عێراق رووبەرووی یانەی تەلەبە دەبێتەوە لە دەرەوەی یاریگای خۆی.

یانەی هەولێر لەم وەرزەی خولی ئەستێرەکان لە کۆی ئەنجامدانی پێنج یاری خاوەنی تەنها چوار خاڵە و لە پلەی 17ی ریزبەندیە و یاری رابردووش لەبەردەم هاندەرانی بە یانەی زاخۆ دۆڕا.