خولی ئەستێرەکانی عێراق.. هەولێر بە زاخۆ دۆڕا

PM:09:32:25/11/2023

188 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئەستێرەکانی عێراق هەولێر بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر بە زاخۆ دۆڕا و سێ خاڵی لە دەستدا.

لە هەفتەی پێنجەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق یانەی هەولێر لە یاریگای فرانسۆ هەریری میوانداری یانەی زاخۆی کرد.

لە تایمی یەکەم ئاستی هەردوو یانە نزیک بوو لە یەکەوە و چەند جارێک مەترسیان لەسەر گۆڵی یەکتر دروست کرد بەڵام تایمەکە بەبێ گۆڵ کۆتای هات.

لە تایمی دووەمدا یانەی زاخۆ باشتر و مەترسیدارتر بینرا و توانی لە خولەکی 62 گۆڵی پێشکەوتن تۆماربکات لەلایەن موهەیمین ئەمین و پاش شەش خولەک پاتریک مارسیلینۆ دووەم گۆڵی یانەکەی تۆمارکرد.

سەرەنجام یانەی هەولێر لە نیو یاریگای خۆی و لە بەردەم هاندەرانی بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر بە زاخۆ دۆرا و بە چوار خاڵ لە پلەی 17 دەبینریت و یانەی زاخۆ بە شەش خال لە پلەی 11 جێگیر بووە.