AM:12:09:01/10/2023
596 جار خوێندراوەتەوە
+
-
رامۆس رایگەیاند کە دەبێت وەڵامدانەوەییەکی بەهێزیان هەبێت لە یاری داهاتوو
سێرجیۆ ڕامۆس، ئەفسانەی ڕیال مەدرید و بەرگریکاری ئێستای سیڤییە، بێزاریی خۆی
دەربڕی دوای ئەو شکستەی یانەکەی بەرامبەر بەرشەلۆنە لە لوتکەی هەفتەی هەشتەمی پاڵەوانێتی
خولی ئیسپانیا.
سێرجیۆ ڕامۆس لە هەژماری فەرمی خۆی لە تویتەر پەیامێکی بڵاوکردەوە و بێزاری
خۆی لە دۆڕاندنەکە دەربڕی، بەڵام جەختی کردەوە کە دەبێت کاردانەوەیان هەبێت لە یاریی
داهاتووبەرامبەر ئایندهۆڤن لە چامپیۆنزلیگ.
بەرگریکارە ئیسپانییەکە ئاماژەی بەوەشکرد کە ، دۆڕانی یارییەکە بە ئازارە بەهۆی
ئەنجامەکە و بارودۆخەکەوە، بەڵام بەهۆی ئاست و هەڵسوکەوتی یانەکە هێزیان
پێدەبەخشێت ، کە وادەکات بەردەوامبن لە گەشەکردن
و بیر لە یارییەکەی چامپیۆنزلیگ بکەنەوە.