خولی ئیتاڵیا ..ئینتەر میلان گۆڵبارانی سالێرنیتانا کرد

PM:11:50:30/09/2023

420 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئیتاڵیا ئینتەر میلان بە چوارگۆڵی بێوەڵام لە سالێرنیتانای بردەوە و لاوتارۆش سوپەری هاتیرکی تۆمارکرد.

لە هەفتەی حەوتەمی خولی ئیتاڵیا یانەی ئینتەر میلان لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی سالێرنیتانا.

لە تایمی یەکەم یارییەکە رکابەرییەکەی بەهێزی بە خۆیەوە بینی و هەردوو یانە چەندین هەلی گۆڵکردنیان دروست کرد بەڵام سەرەوتوو نەبوون لە تۆمارکردنی گۆڵ.

لە تایمی دووەم یانەی ئینتەر میلان باشتر بینرا و پاش حەوت خولەک لە یاریکردن لاوتارۆ مارتینێز یەکەم گۆڵی یانەی ئینتەر میلانی لە خولەکی 62 تۆمارکرد و لە خولەکی 78 و 85 لاوتارۆ دوو گۆڵی تری تۆمارکرد و لە خولەکی 89 چوارەم گۆڵی ئینتەر میلان و سوپەری هاتریکی لە یارییەکە تۆمارکرد.

سەرەنجام ئینتەر میلان بە چوار گۆڵی لاوتتارۆ مارتینێز یارییەکەی بردەوەو کۆی خاڵەکانی لە خولەکە گەیاندە 18 خاڵ بە جیاوازی گۆڵ لەپێش ئەی سی میلانی رکابەرییەتی.