گواردیۆلا پاش شکستەکەیان چی وت

PM:11:10:30/09/2023

328 جار خوێندراوەتەوە

+ -

گواردیۆلا رایگەیاند کە وۆڵڤەرهامپتۆن شایەنی سێ خاڵەکە بوون و ئەوان باشتر یارییان کرد.

پیپ گواردیۆلای ئیسپانی و ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی پاش شکستەکەیان بەرامبەر یانەی وۆڵڤەرهامپتۆن لە لێدوانكێدا بۆ کەناڵی بی بی سی رایگەیاند کە

پیرۆزبایی لە وۆڵڤەرهامپتۆن دەکات، ئەوان شایەنی سێ خاڵەکە بوون، یارییەکی زۆر باشیان کرد.

ئاماژەی بەوەشکرد کە ئامادەکاریی باشیان کردبوو بەڵام لەو بارودۆخانەدا لە رووی بەرگرییەوە وەک پێویست نەبوون، ئەوان لە روبەروو بوونەوەی یەک بە یەکدا شکستیان هێناوە و ئەمەش شتێکی باش نییە و دەبێت بە باشی ئەنجامی بدەن لە داهاتودا.

سەبارەت بە پێکانەکان ، گواردیۆلا لە درێژەی قسەکانیدا وتی: بێرناردۆ سیلڤا و جۆن ستۆنیش بەم زووانە دەگەڕێنەوە وە سەبارەت بە گرنگی ڕۆدری وتیشی کە یاریزانێکی گرنگە، ناتوانن تەنها پشت بەو ببەستن، دەبێت یاریزانی دیکە هەبێت بۆ ئەوەی لە شوێنی ئەو یاری بکات.

لە کۆتایسدا وتی : مانچستەر سیتی بەهۆی ناوبژیوان نەدۆرا و سەیرکردنی یارییەکە لە هاندەرانەوە دیمەنێكی جوانتر و باشتری هەیە