PM:10:13:30/09/2023
548 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی ئەڵمانیا بایەر میونشن بە دوو گۆڵ لەگەڵ لایپزیک یەکسان بوو وە
پێشەنگی خولەکەی لەدەستدا.
لە هەفتەی شەشەمی خولی ئەڵمانیا
یانەی بایرن میونشن لە دەرەوەی یاریگای خۆی و لە یاریگای رێد بۆڵ بووە میوانی
یانەی لایپزیگ.
لە تایمی یەکەم یانەی لایپزیگ باشتر بینرا و توانیان دوو گۆڵ تۆمار بکەن لە
خولەکەکانی 20 و 26 لەلایەن ئۆپێندا و لوکیپا .
لە تایمی دووەم یانەی بایرن میونشن بە بەهێزی دەستی پێکرد و توانی لە
خولەکی 57 گۆڵی یەکسان بوون تۆماربکات لەلایەن هاری کەین بە لێدانی سزا وە لە
خولەکی 70 بایرن میونشن گۆڵی یەکسان بوونی تۆمارکرد لەلایەن لیرۆ سانی.
سەرەنجام بایرن میونشن بە دوو گۆڵ لەگەڵ لایپزیگ یەکسان بوو وە بەم یەکسان
بوونەش بایرن لە خولی ئەڵمانیا بە کۆکردنەوەی 14 خاڵ لە پلەی سێیەم جێگیر بوو وە
یانە باڤارییەکە بۆ چوارەم یاری لەسەرجەم پاڵەوانێتیەکان نەیتوانی بردنەوە
بەرامبەر لایپزیگ بەدەست بهێنێت .