خولی ئیتاڵیا ..ئەی سی میلان و ناپۆلی بردیانەوە

PM:09:05:30/09/2023

288 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئیتاڵیا ئەی سی میلان بە دوو گۆڵی بێوەڵام لە لازیۆی بردەوە و بە شێوەییەکی کاتی چووە پێشەنگ.

لە هەفتەی حەوتەم و لە یاری لوتکە یانەی ئەی سی میلان لە یاریگای سان سیرۆ میوانداری یانەی لازیۆی کرد.

لە تایمی یەکەم یارییەکەی بە بەهێزی دەستی پیکرد و هەردوو یانە چەندین هەلی مەترسیداریان دروست کرد بەڵام سەرکەوتوو نەبون لە تۆمارکردنی گۆڵ .

لە تایمی دووەم یانەی ئەی سی میلان باشتر بینرا و توانی لە خولەکی 60 ی یارییەکە گۆڵی پێشکەوتن تۆمار بکات لەلایەن پۆلیسیچ و لە خولەکی 88 نەوا ئۆکفۆر دووەم گۆڵی یانەکەی تۆمارکرد .

سەرەنجام ئەی سی میلان بە دوو گۆڵی بێوەڵام لە یانەی لازیۆی بردەوە و بەم بردنەوەیە میلان کۆی خاڵەکانی لە خول گەیاندە 18 خاڵ بە شێوەییەکی کاتی جووە پێشەنگی خولەکە .

لە یارییەکی تری خولەکە یانەی ناپۆلی روبەرووی یانەی لیچی بوویەوە و یارییەکەچی بە چوار گۆڵی بێوەڵام لێبردەوە و کۆی خاڵەکانی لە خولەکە گەیاندە 14 خاڵ بە شێوەییەکی کاتی لە پلەی سێیەم جێگیر بووە.