وادەی چاکبوونەوەی پێکانەکەی رافینها ئاشکرابوو

PM:04:25:30/09/2023

608 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یانەی بەرشەلۆنە سروشتی ئەو پێکانەی ئاشکرا کرد کە ڕافینیا یاریزانی باڵی تیپەکە تووشی بووە.

ڕافینیا لە یاری نێوان بەرشەلۆنە و سیڤییە لە قاچی ڕاستیدا توشی پێکان بوو و یاریگای بەجێهێشت، لە شوێنی ئەو فێرمین لۆپێزی لاو هاتە یاریگاوە.

بەرشەلۆنە لە بەیاننامەیەکی پزیشکیدا، لە پلاتفۆرمی ئێکس واتە تویتەر ڕایگەیاند: ڕافینها تووشی پێکان بووە لە ماسولکەی دوو ڕانی ڕاستیدا.

یانە کەتەلۆنییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، وادەی گەڕانەوەی یاریزانەکە بەندە بە خێرایی چاکبوونەوەی لە پێکانەکەی.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی "سپۆرت"ی ئیسپانی، ماوەی ئامادەنەبوونی ڕافینیا نزیکەی مانگێک دەبێت، هەربۆیە بەدڵنیاییەوە لە 4 یاریدا بەشداری ناکات، ئەوانیش پۆرتۆ، گرانادا، ئەتلەتیک بلباو و شاختار، لەکاتێکدا گومان هەیە لەسەر یاریکردنی لە کلاسیکۆ، کە لە 28ی مانگی 12 بەڕێوەدەچێت.