میسی چووە پێشەنگی ریزبەندی

PM:01:33:30/09/2023

7156 جار خوێندراوەتەوە

+ -

درێسی میسی ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمارکرد و بووە پڕفرۆشترین لە خولی ئەمریکا.

خولی تۆپی پێی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکی فەرمیدا لیستی پڕفرۆشترین درێسەکانی یاریزانانی لە مانگی یەکی ئەمساڵە و تا 12ی مانگی نۆ بڵاوکردەوە.

بە پێی لیستەکە، درێسی لیۆنێل میسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی کە تەنیا دوو مانگە پەیوەندی بە یانەی ئینتەر میامیەوە کردووە بووەتە پڕفرۆشترین درێس لەنێو سەرجەم یاریزانانی خولەکە و لە پێشەنگی سەرجەم یاریزانەکاندایە.

بە پێی راپۆرتەی خولەکە، بەدەستهێنانی یەکەم نازناو لە مێژووی یانەی ئینتەر میامی لەلایەن لیۆنێل میسیەوە هۆکاری گەورە بووە کە درێسی ئەو یاریزانە ببێتە پڕفرۆشترین لە خولەکەیاندا و هاندەران بە شێوازی چڕ هەوڵی کڕینی بدەن.

میسی لە ریزبەندیەکەدا پێش هەریەکە لە جواو کلاسی بەرازیلی و یاریزانی یانەی سانت لویس سیتی کەوت لەگەڵ هاری مۆختاری ئەڵمانی ئەستێرەی یانەی ناشڤیل کە باشترین یاریزان و گۆڵکاری وەرزی رابردووی خولەکەش بووە.

خ . ک
Celebrities and fans travel from all over to watch Lionel Messi's MLS debut with Inter Miami | AP NewsMessi's shirt is the hottest commodity in Miami... but he didn't even wear it at his presentation ceremony | MarcaLionel Messi Inter Miami unveiling RECAP: The unveil is ON as bad weather passes | Daily Mail Online