بەرشەلۆنە پێنج یاریزانی بۆ شوێنی لیڤاندۆڤسکی دیاریکردووە

PM:12:54:30/09/2023

904 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرشەلۆنە پێنج هێرشبەری کردووەتە ئامانج تا یەکێکیان بکاتە شوێنگرەوەی لیڤاندۆڤسکی لە کاتی رۆیشتنیدا.

رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، لەنێو یانەی بەرشەلۆنە لایەنێک هەیە بۆیان دەرکەوتووە رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی ئاستی دابەزیوە بەهۆی زۆری تەمەنیەوە و ناتوانێت لە وەرزی داهاتوودا لەگەڵیان بمێنێتەوە بەو ئاستەوە.

رۆژنامەکە ناوی پێنج یاریزانی ئاشكراکردووە کە لەلایەن یانە کەتەلۆنیەکەوە دیاریکراون بۆ ئەوەی یەکێکیان بکەنە شوێنگرەوەی لیڤاندۆڤسکی لە وەرزی داهاتوودا.

سپۆرت رایگەیاندوە، جولیان ئەلڤارێزی ئەرجەنتینی و یاریزانی یانەی مانچستەر سیتی بژاردەی یەکەمە بۆ ئەوەی لەلایەن یانە کەتەلۆنیەکەوە هەوڵی گواستنەوەی بدرێت بۆ شوێنگرەوەی هێرشبەرە پۆڵەندیەکە.

ئاماژەی بەوەشداوە، هەریەکە لە ڤیکتۆر ئۆسیمینی یاریزانی ناپۆلی و لاوتارۆ مارتینێزی هێرشبەری ئینتەر میلان لەنێو بژاردەی دووەمی بەرپرسانی یانە کەتەلۆنیەکەدایە.

دوپاتیکردووەتەوە، ئەگەر سەرکەوتوو نەبوون لە گواستنەوەی یەکێک لەو هێرشبەرانە، ئەوا کارگێڕی بەرشەلۆنە گرێبەست لەگەڵ یەکێک لە ئەلیکساندەر ئیزاکی نیوکاسل و یوسوفا موکۆکۆی بروسیا دۆرتمۆند ئیمزادەکات.

خ . ک